گێتی

ئەمریكا ئاگربەستى نێوان غه‌ززه‌ و ئیسرائیل تاوتوێده‌كات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمریكا ئاگربەستى نێوان غه‌ززه‌ و ئیسرائیل تاوتوێده‌كات

مه‌ودا میدیا-

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئاشكرایكرد "بەمەبەستی تاوتوێكردنی ئاگربەست لە غەززە و ئازادكردنی بارمتە ئیسرائیلیەكانی، وەزیری دەرەوە، رۆژی دووشەممە و سێشەممە سەردانی سعودیە دەكات".
 
ماتیو میللەر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو "ئەنتۆنی بلیكن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رۆژی دووشەممە و سێشه‌ممە سەردانی سعودیە دەكات و تاوتوێی دۆخی مرۆیی غەززە دەكات، هاوكات بڕیار نییە لەو گەشتەیدا سەردانی ئیسرائیل بكات".

راشیگه‌یاندو "بلینكن، هەوڵەكانی رێگریكردن لە بەرفراوان بوونی شەڕ لە ناوچەكە و بەدیهێنانی ئاشتی و ئاسایش، ده‌خاته‌ڕوو".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "بۆ بەرەوپێشبردنی هەماهەنگی ئەمنی لە ناوچەكە، لە كۆبونەوەی وەزاری ئەنجومەنی هاریكاری وڵاتانی كەنداوی عەرەبی بەشدار ده‌بێت" . 

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان