کوردستانی

بکوژی گەنجەکەی ناحیەی زەڕایەن دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بکوژی گەنجەکەی ناحیەی زەڕایەن دەستگیرکرا

مه‌ودا میدیا-

مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی زەڕایەنی سەر بەبەشی پۆلیسی شارەزوور ئەو تۆمەتبارەیان دەستگیرکرد کە ئەمڕۆ لەناحیەی زەڕایەن تەقەی لەکەسێک کردو کوشتی.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى بڵاویكردووه‌ " تۆمەتبارێک لەناحیەی زەڕایەن تەقەی لەکەسێک کردو کەسەکە گیانی لەدەستداو تۆمەتبار بۆ شوێنێکی نادیار هەڵات، دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی رووداوەکەو لێکۆڵینەوە دەستیپێکرد".

باس له‌وه‌شكراوه‌ "پاش گەیشتنە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان و وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا لەماوەی کەمتر لەکاتژمێرێکدا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی زەڕایەنەوە دەستگیربکرێت".

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو "لەئێستادا تاوانبار (م، ع، س) لەدایکبووی 1983 بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادان راگیراوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە".


ع،ه

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان