ئابووری
ئه‌م مووچه‌خۆرانه له به‌غدا ناگه‌ڕێنه‌وه تاوه‌كو كێشه‌كه چاره‌سه‌ر نه‌كه‌ن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئه‌مڕۆ نوێنه‌رانى مامۆستایانى وانه‌بێژ له به‌غدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و چه‌ند ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایی كۆبوونه‌وه‌و نوێنه‌رێكيشیان رایده‌گه‌یه‌نێت "ته‌نیا داواكارى ئه‌وان له سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراق و وه‌زیری دارایی دامه‌زراندنه، ناشگه‌ڕێنه‌وه تاوه‌كو به‌رپرسانى عیراقى ده‌بینن و كێشه‌كه چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن".
عه‌لى ره‌ئوف، نوێنه‌رى گشتیی مامۆستایانى وانه‌بێژ له به‌غداوه بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایی و چه‌ند ئه‌ندامێكى لیژنه‌كه كۆبوونه‌ته‌وه و پاڵپشتیان بوون له جێبه‌جێكردنى داواكارییه‌كه‌یان، هاوكات په‌رله‌مانتارانیش به‌هه‌مان شێوه پشتیوانى خۆیانیان بۆ ده‌بڕیون، به‌ڵام كۆتا بڕیار لاى سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراق و وه‌زیرى داراییه".
وتیشى "ئه‌گه‌رچى بڕیار بوو ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ وه‌زیرى دارایی كۆببنه‌وه به‌ڵام به چه‌ند هۆكارێكى نه‌خوازراو دواخرا بۆ سبه‌ینێ كاتژمێر 10ى سه‌ر له به‌یانى، وه ئه‌گه‌ر یه‌ك هه‌فته‌ش له به‌غدا بمێننه‌وه ناگه‌ڕێنه‌وه تاوه‌كو به‌رپرسانى عیراقى ده‌بینن، بۆ ئه‌وه‌ى كێشه‌ى مامۆستایانى وانه‌بێژ چاره‌سه‌ر بكه‌ن".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "ته‌نیا داواكارى ئه‌وان له سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری دارایی دامه‌زراندنه.
ژماره‌ى مامۆستایانى وانه‌بێژ له هه‌رێمى كوردستان 37 هه‌زار و پێنج سه‌د كه‌سن و چه‌ند ساڵێكه داواى دامه‌زراندن ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ندین خۆپیشاندانیان ئه‌نجامداوه، به‌ڵام حكومه‌تى هه‌رێم به بیانووى قه‌یرانى دارایی، وه‌ڵامییان ناداته‌وه و داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ ناكات.
پ ح ع