گێتی
نوێنه‌رى ئێران له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هه‌ڕه‌شه ده‌كات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
نوێنه‌رى ئێران له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هه‌ڕه‌شه ده‌كات و ده‌ڵێت هه‌ر هێرشێك بكرێته سه‌ر وڵاته‌كه‌مان به‌بێ وه‌ڵام نابێت.
ئەمیر سەعید ئیرڤانی، نوێنەری ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە نامەیەکدا بۆ سەرۆکی کاتیی ئەنجومەنی ئاسایش و ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان وتی "ئیدیعای بێ بەڵگە و ئاماژە نابەجێکان لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران لە نامەی بەرواری 8ی نیسانى2024٤، لە لایەن نوێنەری رژیمی ئیسرائیل لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، رەتدەکەمەوە".
وتیشی "ئەو پاگەندەیەی لەو نامەیەدا کراوه بێ بنەمایە و تەنیا هەوڵێکی بێ ئومێدانەی رژێمی ئیسرائیلە بۆ لادانی سەرنجی نێودەوڵەتی لە تاوانە قێزەونەکان و کردەوەی جینۆسایدیی ئەم رژێمە دژ بە گەلی فەلەستین لە کەرتی غەززە".
باسى له‌وه‌شكردووه "دووپاتی دەکەمەوە کە کۆماری ئیسلامی ئێران هەرگیز شەڕی دژ بە رژیمی ئیسرائیل دەستپێنەکردووە و هیچ نیازێکیشی نییە لە داهاتوودا ئەو کارە بکات، بەڵام کۆماری ئیسلامی ئێران بە پێی یاسا نێونەتەوەییەکان مافی سروشتی خۆی بە پارێزراو دەزانێت بۆ وەڵامدانەوە هه‌ر هێرشێك كه بكرێته‌سه‌رى".
ع،ه