ئابووری

هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى نه‌وت له‌ رێگاى توركیا كارێكى قورسه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى نه‌وت له‌ رێگاى توركیا كارێكى قورسه‌

مه‌ودا میدیا-

لیژنەی نەوت و غازو سامانە سروشتیەكانی پەرلەمانی عێراق  بەنازە ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌، بانگهێشتنی حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوت بكات بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی دەستپێكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان لەڕێی توركیاوە.

به‌هادین نورى، ئه‌ندامى لیژنه‌ى نه‌وت و غازى په‌رله‌مانى عیراق به‌ رۆژنامه‌ى سه‌باحى نیمچه‌فه‌رمى حكومه‌تى عیراقى رایگەیاندووە "دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم لەڕێی توركیاوە قورسە، بەهۆی ئەوەی ئەنكەرە داوای سڕینەوەی پارەكانی ئەستۆی دەكات، وێڕای ئەوەی هەرێم داوا لە ناوەند دەكات، شایستەی كۆمپانیا نەوتیەكان بدات، ئەو دوو پرسەش قابیلی جێبەجێكردن نین".

باسى له‌وه‌شكردووه‌ "لیژنەكەیان لەگەڵ وەزیری نەوت تاوتوێی دۆزینەوەی جێگرەوە دەكات بۆ راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم كە لە ساڵی رابردووەوە وەستاوەو عیراق بەهۆی ئەوەوە رووبەڕووی زیانی زۆر بووەتەوە".

لەسەردانەكەی ئەم دواییەی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سه‌رۆك كۆمارى توركیا بۆ عیراق باس لە هەناردەكردنەوەی نەوت كراوە، دوای چارەسەركردنی ناكۆكیەكان ئەوەش لەكاتێكدایە هەرێم داوای شایستەی كۆمپانیا نەوتیەكان لە بەغداد دەكات لە بەرامبەر گێڕانەوەی داهاتەكانی گومرگ و باج و داهاتەكانی تردا.

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان