جیهانی

24 كاتژمێر جارێك دوو هەزار كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا دەبن

مەودا میدیا - سلێمانی |


24 كاتژمێر جارێك دوو هەزار كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا دەبن
مەودا میدیا-

لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوو لە وڵاتی ئێران زیاتر لە 3 هەزار كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ژمارەی تووشبووانیش بۆ 41 هەزار بەرزبووەوە.

بەپێی دواین ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی ئێران، تائێستا لە وڵاتی ئێران 41 هەزار و 495كەس توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و رۆژ بەرۆژ ئامارەكە لە بەرزبوونەوەدایە.

هەروەها "لە ماوەی تەنیا 24 كاتژمێردا لە وڵاتەكە 3 هەزار و 186 كەس تووشی كۆرۆنا بوون و بەرپرسانی تەندروستی حكومەتی وڵاتەكەش هۆكارەكەی بۆ پابەندنەبوونی هاوڵاتیان بە رێنماییەكان دەگەڕێنەوە".

كۆی ئەوانەی كە بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە دوو هەزار و 757 كەس دەبن و بەردەوام لە زیادبووندان.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان