ئابووری
بۆچى بانكه حكومییه‌كانى هه‌رێم بۆ به بانكیكردنى مووچه به‌كار ناهێندرێن؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
پرۆسه‌ى ته‌وتینكردنى مووچه بووه‌ته گرێ كوێره له نێوان هه‌ردوو حكومه‌تى عیراق و هه‌رێمى كوردستان، به‌شێوه‌یه‌كه هه‌ر لایه‌كیان دان به بانكى ئه‌ویتریان نانێت و ئه‌مه‌ش گرفتى بۆ مووچه‌خۆران دروستكردووه.
له دواى ئه‌وه‌ى دادگاى فیدراڵى عیراق بڕیاریدا به ته‌وتینكردنى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێم له رێگه‌ى بانكه فیدراڵییه‌كانه‌وه، حكومه‌تى عیراق پابه‌نده به بڕیاره‌كه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى كێشه‌ى بۆ به‌رێوه‌بردنى پرۆسه‌كه دروستكردووه و بووه‌ته به‌ربه‌ست، حكومه‌تى هه‌رێمه كه ده‌یه‌وێت له رێگه‌ى پرۆژه‌ى (هه‌ژمار من)ه‌وه بكرێت، ئه‌وه‌ش بانكى ئه‌هلییه و عیراق دانى پێدا نانێت.
مووچه‌خۆران باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێم پرۆژه‌كه‌یان له پێناو به‌رژه‌وه‌ندى خۆیاندا نییه و له خه‌مى ئه‌واندان، بۆچى ره‌زامه‌ندی ده‌رنابڕن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى له رێگه‌ى ئه‌و بانكه حكومییه‌كانه‌وه بكرێت كه له هه‌رێمى كوردستانن.
نه‌رمین مه‌عروف، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق له‌و باره‌یه‌وه بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "له‌هه‌رێمى كوردستان هه‌ندێك بانك هه‌ن حكومین و سه‌ر به وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێمن، به‌ڵام توانایان به‌و شێوه‌یه نییه و وه‌ك دابه‌شكارى مووچه سودیان لێوه‌رده‌گیرێت".
وتیشى "ئه‌و بانكانه ناتوانن خزمه‌تگوزاریى پێشكه‌ش بكه‌ن، هه‌روه‌ها كێشه‌یه‌كى تریان ئه‌وه‌یه (ئه‌ى تی ئێم)یان نییه".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "بانكه ئه‌هلییه‌كان توانایان هه‌یه و باشترن، به‌ڵام له لای حكومه‌تى عیراق په‌سه‌ند نیین".
پ ح ع