گێتی
سزای له سێدارەدان له یه‌ك مانگدا بە رێژەی 328% زیاتر بووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
له مانگى نیسانى 2024، رێژه‌ى له سێداره‌دانى به‌ندكراوانى ئێران زیادى كردووه و ته‌نیا لە ماوەی مانگی رابردوو سزای له سێدارەی 77 بەندکراو لە گرتووخانەکانی ئێران جێبەجێ کراون، ئه‌وه‌ش بەراورد بە مانگی ئادار بە رێژەی 328% زیاتر بووە.
رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ، ئامارێكى له‌سه‌ر له سێداره‌دانى به‌ندكراوانى ئێران بڵاوكردووه‌ته‌وه و رایگه‌یاندووه "لە مانگی نیسانی رابردوودا بەلایەنی کەمەوە 77 بەندکراو لە ئێران بە تۆمەتی جیاواز لەسێدارە دراون، کە 10 لەوانە کورد بوون، ئەوانەی دیکەش بەلووچی، تورک و خەڵکی ئەفغانستان بوونە".
ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو "ئامارەکانی لە سێدارەدان لە ئێران بەراورد بە مانگی ئادار بە رێژەیەکی بەرچاو زیادبوون، کە مانگی ئادار تەنیا 18 کەس لەسێدارە درابوون، بەمەش رێژەکە لەچاو مانگی نیسان 328% زیاتر بووە".
پ ح ع