ئابووری
هۆكارى دواكه‌وتنى پاره‌ى مووچه له به‌غداوه ئاشكرا ده‌كرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق، هۆكارى دواكه‌وتنى ناردنى پاره‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم له به‌غداوه، بۆ لایه‌نى هونه‌رى ده‌گه‌ڕێنێته‌وه و ده‌شڵێت "كێشه‌ى مووچه به ته‌واوى چاره‌سه‌ر بووه و ئه‌و دواكه‌وتنه گرفت دروست ناكات".
غه‌ریب ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "هۆكارى دواكه‌وتنى پاره‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم له‌م چه‌ند رۆژه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چه‌ند بابه‌تێك له‌وانه ووردبینى و لایه‌نى هونه‌رى".
وتیشى "ته‌یف سامى، وه‌زیرى دارایی عیراق چیتر ناتوانێت پاره‌ى مووچه له كاتى خۆیدا نه‌نێرێت، ئه‌یگینا رۆژێك و دوو رۆژ، ئه‌وانه نابێته گرفتێك".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "ناردنى پاره‌ى مووچه بۆ فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم بووه‌ته بڕیار و به‌غدا له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتووه كه تاوه‌كو كێشه‌ى به بانكیكردنى مووچه ته‌واو ده‌بێت، هاوشێوه‌ى وه‌زاره‌ته‌كانى تر‌ى عیراق، مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمیش دابه‌شبكرێت و تێكه‌ڵ به ململانییه سیاسییه‌كان نه‌كرێت".
پ ح ع