گێتی
ئاگربه‌ست راگه‌یه‌ندرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
میدیا جیهانییه‌كان بڵاویانكرده‌وه، بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماس رازى بووه به‌وه‌ى ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئیسرائیل بۆ راگرتنى شه‌ڕ رابگه‌یه‌ندرێت.
میدیا جیهانییه‌كان ئه‌وه‌یان بڵاوكرده‌وه "ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، به‌رپرسانى بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماس قه‌ته‌ر و میسریان ئاگاداركردووه‌ته‌وه ئه‌وان ئاماده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ئاگربه‌ست رابگه‌یه‌ندرێت و رازین به‌و هه‌وڵه و پێشبینى ده‌كرێت له چه‌ند رۆژى داهاتوو به فه‌رمى رابگه‌یه‌ندرێت".
له دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى هه‌واڵى ئاگربه‌ست، هاوڵاتییانى غه‌ززه دڵخۆشى خۆیان ده‌رده‌بڕن و به‌و هه‌واڵه رژاونه‌ته ناو كوچه و كۆڵانه وێرانبووه‌كانى غه‌ززه بۆ ده‌ربڕینى خۆشى.
ماوه‌ى حه‌وت مانگه ئیسرائیل و حه‌ماس له شه‌ڕدان و به‌هۆیه‌وه سه‌رو 100 هه‌زار كه‌ش له غه‌ززه شه‌هید و برینداربوون كه زۆربه‌یان ژن و منداڵن.
ع،ه