گێتی
كه‌سوكاره‌كه‌ى: نازانین ئۆجه‌لان له‌كوێیه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
مەهمەت ئۆجه‌لان، برای عەبدوڵا ئۆجه‌لان، رێبه‌رى زیندانیكراوى پارتى كرێكارانى كوردستان رایگه‌یاند، ماوه‌ى 37 مانگه نازانین ئۆجه‌لان له كوێیه و داواى كرد رێگه‌یان پێبدرێت سه‌ردانى بكه‌ن.
چدند مانگ لەمەوپێش نوێنەرانی دەم پارتی بۆ لابردنی گۆشەگیری زۆرەملێ لە سەر ئۆجه‌لان چونە کۆمسیۆنی لێکۆڵینەوەکانی مافی مرۆڤی پەرلەمان، بەڵام وەزارەتی داد لە وەڵامى ئەو داواکارییە بوونی هەر جۆرە گۆشەگیرییەکى لە سەر ئۆجالانیان رەت کردەوە".
براكه‌ى ئۆجه‌لان باسى له‌وه‌كردووه " ئێمە زیاتر لە 37 مانگە ئاگامان لە عەبدوڵا نییە ئەی ئەوە گۆشەگیری نییە، تا چاومان بە ئۆجه‌لان نەکەوێت بڕوا بە ماف و دادپەروەری ناکەین".
عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان، رێبه‌رى ده‌ستگیركراوى پارتى كرێكارانى كوردستان ماوه‌ى زیاتر له 24 ساڵه له لایه‌ن توركیاوه ده‌ستگیركراوه و ماوه ماوه سه‌ردانیكردنى كه‌سوكارو پارێزه‌ره‌كانى لێى قه‌ده‌غه ده‌كرێت.
ع،ه