گێتی

ئێران: عیراق و سووریا ناوچه‌ى خۆمانه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئێران: عیراق و سووریا ناوچه‌ى خۆمانه‌

مه‌ودا میدیا-

فەرماندەی گشتی سه‌پای پاسدارانى ئێران رایگەیاند، وڵاتانی زلهێز دەیانەوێت عیراق، ئێران و سووریا لە ژێردەستی خۆیاندا بێت، بۆیە پێویستە هەموو دەرگایەک بە روی داگیرکاریدا دابخرێت چونکە ئێرە ناوچەی ئێمەیە.

حسێن سەلامی، فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران رایگه‌یاند " ئەو سنورانەی وڵاتانی ئیسلامی لەیەکتر جیا دەکەنەوە و شوناسێکی سیاسی سەربەخۆیان پێدەبەخشن، هەرگیز سیاسەتی بنەڕەتی کۆلۆنیالیزم لەیەکتر ناشکێنن".

باسى له‌وه‌شكرد "خۆبەزلزانینی ئەمه‌ریکا هیچ سنورێک ناناسێت بۆ زاڵبوون بەسەر جیهانی ئیسلامیدا و موسڵمانان لە شوناسێکی یەکگرتوو و بەردەوامدا دەبینێت و هەوڵ دەدات هەژموونی تەواوەتی بەسەر جیهانی ئیسلامیدا بسەپێنێت".

وتیشى "هه‌موو ده‌رگایه‌ك به‌ڕووى داگیركه‌ران داده‌خه‌ین چونكه‌ وڵاتانى دراوسێ وه‌ك ناوچه‌ی ئێران سه‌یر ده‌كه‌ین".

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان