گێتی
دیپۆرتكردنەوەی پەنابەران دەگاتە خاڵی كۆتایی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
یاسای دیپۆرتكردنەوەی پەنابەرانی بەریتانیا بۆ روواندا كە مشتومڕێكی زۆری دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتەی لەسەربوو، دواجار بەربەستەكانی پەرلەمانی بڕی و كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە.
ئاری مەحمود قەرەداغی، ئەندامی پارتی سۆسیال دیموكراتی سویسرا بە مەودا میدیای راگەیاند" سەرەڕای هەموو هەوڵەكانی ئۆپۆزسیۆن و رێكخراوە ناحكومییەكانی بەریتانیا، بەڵام لە ماوەیەكی نزیكی داهاتوودا حكومەتی ئەو وڵاتە بە رەسمیی و بەپێی یاسا دەستدەكات بە دیپۆرتكردنی پەنابەران بۆ روواندا".
وتیشی" بڕیارە لە مانگی تەموزدا ناردنی پەنابەران بۆ روواندا دەستپێبكات، بۆ ئەو مەبەستەش لە ئێستاوە فڕۆكەی تایبەت و فڕۆكە خانە و تەنانەت نزیكەی 500 پاسەوانیش دەستنیشان كراون بۆ ئەوەی رێكارەكانی ناردنی پەنابەران بە سەلامەتی بەڕێوەبچن".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد"تا ئێستا پەنابەران و رێكخراوە ناحكومییەكان لە بەریتانیا لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی بەردەوامن و پێناچێت دیپۆرتكردنەوەی پەنابەران هەروا بە ئاسانی و بەبێ درووستبوونی پشێوی بەڕێوەبچێت".
ئ.پ