گێتی
سێنتکۆم تێکشانی سێ فڕۆکەی حووسییەکان رادهگهیهنێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
سێنتکۆم خستنه خوارهوهى سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی حووسیەکان لە دەریای سوور له لایهن سوپای ئەمەریکاوه رادهگهیهنێت و دهشڵێت " هێرشهكه سهركهوتوو بووه".
هێزەکانی فەرماندەی ناوەندیی ئەمەریکا، لە بەیاننامەیەکدا لەسەر هەژماری خۆی له (ئێکس) رایگهیاندووه "فڕۆکەیەکی هاوپەیمانان بە سەرکەوتوویی هێرشی کردووەتە سەر فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان و هیچ زیانێکی گیانی و زیانێکیش بەر کەشتییە ئەمەریکییەکان نەکەوتووە".
ئهوهشى خستووهتهڕوو "هێزەکانی فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریکا (USCENTCOM) لە تێکشانی ئەو سێ فڕۆکەیەی کە حووسییەکان لە ئاسمانی دەریای سوورەوە و لە ژێر ناوچەی دەسەڵاتی خۆیان لە یەمەن هەڵیان دابوو، سەرکەوتوو بوون".
سێنتکۆم، فڕۆکە بێفڕۆکەوانهكان به مەترسییەکی گەورەى دهزانێت بۆ هەردوو هێزەکانی هاوپەیمانان و کەشتییە بازرگانییەکان لە ناوچەکەدا و دهڵێت "ئهوان ئەو رێوشوێنانە دەگرنەبەر بۆ پاراستنی ئازادی کەشتیوانی و سەلامەتی و پارێزراوترکردنی ئاوە نێودەوڵەتییەکان بۆ ئەمەریکا و هاوپەیمانان و کەشتییە بازرگانییەکان".
پ ح ع