گێتی
120 هه‌زار كه‌س بوونه‌ته قوربانى شه‌ڕى ئه‌و دوو وڵاته
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
له دواى حه‌وت مانگ له شه‌ڕى نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس، ژماره‌ى شه‌هیدانى غه‌ززه بۆ سه‌رو 35 هه‌زار كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه.
به‌پێى ئامارێكى نوێى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى فه‌له‌ستین "له دواى حه‌وت مانگ له شه‌ڕى ئیسرائیل و حه‌ماس و هێرشه‌كانى ئیسرائیل بۆ سه‌ر هاوڵاتییانى مه‌ده‌نى و شوێنه گشتییه‌كان، ئاماره‌كه له به‌رزبوونه‌وه‌يه".
باس له‌وه‌شكراوه "له‌سه‌ره‌تاى شه‌ڕ تا ئێستا سه‌رو 35 هه‌زار كه‌س له غه‌ززه شه‌هیدبوون، رۆژانه‌ش به ده‌یان كه‌س به‌هۆى هێرشه‌كانى ئیسرائیل شه‌هید ده‌بن".
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو "ئامارى برینداربوون له 80 هه‌زار كه‌س نزیك ده‌بێته‌وه و به تێكڕا 120 هه‌زار كه‌س بوونه‌ته قوربانى".
ع،ه