گێتی

ئێران... وه‌ڵامى هه‌موو هه‌ڕه‌شه‌كان ده‌ده‌ینه‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئێران... وه‌ڵامى هه‌موو هه‌ڕه‌شه‌كان ده‌ده‌ینه‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانى ئێران رایگه‌یاند، ئێران لە هەموو شەڕێکدا بەشدار بووه‌، سەربازی بێت یان هەواڵگری و سیاسیی، لەگەڵ هەموو زلهێزە لووتبەرزەکانی جیهانیدا، ئێمە پەنجەکانمان خستووەتە پەنجەیان.

حسێن سەلامی، فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانى ئێران رایگه‌یاند "خاڵی گرنگ ئەوەیە کە هەرچەندە دوژمن هەمیشە وایکردووە لە ئێمە بەهێزتربێت، ئەنجامەکان بە پێچەوانەی چاوەڕوانییەکانی دوژمن بەدەست هاتوون".

باسى له‌وه‌شكرد "ئەمه‌ریکا ئێران بە بەهێزترین دوژمنی خۆی دەزانێت و ئەمڕۆ دوژمن دەیەوێت ئێمە لە ئابووری جیهانی دوور بخاتەوە و دایببڕێت، هه‌موو میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی سەر بە ئیمپراتۆریەتی میدیایی رۆژئاوا دژی ئێرانه‌".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "گەمارۆکان ناتوانن نەتەوەی ئێران ناچار بکەن بڕیارەکانی ئەموریکییەکان قبووڵ بکات، نەتەوەی گەورە و مەزنی ئێران تا زیاتر بە ڕێگای گەمارۆکاندا بڕوات، زیاتر خۆبژێو دەبێت، له‌ هەر شوێنێکی جیهان هەڕەشەیەک لە دژی ئێمە هەبێت، ئێمە کاردانەوەمان بەرامبەری دەبێت".

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان