گێتی
توركیا نائومێده له ئێران و ده‌ڵێت هاوكاریمان ناكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وه‌زیرى به‌رگرى توركیا رایگه‌یاند، ئێران هاوكارى توركیا ناكات بۆ له‌ناوبردنى په‌كه‌كه له‌ناو خاكى هه‌رێمى كوردستان.
یاشار گولەر، وەزیری بەرگری تورکیا رایگه‌یاند "هەڵوێستی ئێران لەسەر هاوکاری نەکردنی توركیا لە بواری بەرەنگاربوونەوەی پەکەکە به بێ هیوا باسكرد و پێى وایه ئێران هاوكارییان ناكات".
باسى له‌وه‌شكرد "بەداخەوە روانینی دۆسته‌كه‌مان ئێران، بۆ گروپی تیرۆریستی پەکەکە هاوشێوەی ئێمە نییە".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "دۆستایەتی ئێمە لەگەڵ تاران دەمێنێت بەڵام پێمان وایە کە پەکەکە بۆ دۆستانمان کێشە دروست دەکەن و هیوادارین کە ئێران رێگایەک بدۆزێتەوە".
ع،ه