ئابووری
دارایی هه‌رێم له‌سه‌ر راده‌ستكردنى داهات به عیراق روونكردنه‌وه ده‌دات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وەزارەتی دارایی هەرێم رایده‌گه‌یه‌نێت "لەگەڵ بەغدا هاوڕاین لەسەر دانانی میکانیزمێک بۆ رادەستکردنی داهاتە نانەوتییەکانی هەرێمی کوردستان لەسەر بنەمای بڕیارەکانی دادگای فیدراڵیی، یاسای ئیدارەدانی دارایی و یاسای بودجەی گشتیی عیراق".
ئەمڕۆ چوارشەممە، بەئامادەبونی شاندی هەریمی کوردستان کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای پێداچوونەوە بە خشتەکانی یاسای بودجەی گشتیی عیراق بۆ ساڵی 2024 لە وەزارەتی پلاندانانی عیراق بەسەرپەرشتی جێگری سەرۆک وەزیرانی عیراق و وەزیری پلاندانان و وەزیری نەوت و وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و وەزیری کارەبا و تیمی راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عیراق و سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی عیراق و ژمارەیەک لە بەڕیوبەرە گشتییەکانی وەزارەتی دارایی عیراق بەڕێوە چوو.
لە کۆبوونەوەکەدا ژمارەیەک دۆسیەی تایبەت بە هەرێمی کوردستان و رێکارەکانی گواستنەوە و ئاڵوگۆڕکردنی تەرخانکراوەکانی پشکی هەرێمی کورستان لە ناو خشتەکانی یاسای گشتیی بودجەی ساڵی 2024 گفتوگۆی لەبارەوە کرا.
بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی ئابووری: "کۆبوونەوەکە لە کەشێکی دۆستانە و بەرپرسیارانەدا بەڕێوەچوو، لە هەردوولاوە تێگەیشتنی هاوبەش و ئیجابی هەبوو بۆ چارەسەری ئەو کێشانەی لەیاسای بودجەی ساڵی رابردوو دروستبوو بوو، لەسەر ئەو بنەمایە بڕیارە خشتەکانی یاسای بودجە بەجۆرێک هەموار بکرێتەوە کە ماف و شایستەکانی هەرێمی کوردستان لە یاساکە پارێزراو بێت".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو "هەردوولا هاوڕا بوون لە سەر دانانی میکانیزمێک بۆ رادەستکردنی داهاتە نانەوتییەکانی هەرێمی کوردستان لەسەر بنەمای بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی و یاسای ئیدارەدانی دارایی و یاسای بودجەی گشتیی عیراق".
هاوکات به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عیراق، له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا گفتوگۆ كراوه له‌باره‌ی میكانیزمه‌كانی "ئه‌نجامدانی گواستنه‌وه له ته‌رخانكراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌ناو خشته‌كانی بودجه‌دا، به‌تایبه‌تیش ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تیی و داهاته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه هه‌یه، له‌گه‌ڵ میكانیزمی راده‌ستكردنی ئه‌و داهاتانه به حكومه‌تی فیدراڵیی به‌گوێره‌ی بڕیاری دادگای فیدراڵیی و یاسای ئیداره‌ی دارایی و یاسای بودجه‌ی گشتیی".
پ ح ع