گێتی
له ئێران لافاو درووستبووه‌و 19 كه‌س خنكاون و بێسه‌روشوێن بوون
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
قایمقامی مەشهەدى ئێران رایگه‌یاند، به‌هۆى دروستبوونى لافاو له ماوه‌ى كه‌متر له 12 كاتژمێر حەوت کەس خنكاون.
موحسین دەواری، قائیمقامى شارى مه‌شهه‌دى ئێران رایگەیاند "لە ئێستادا سەرقاڵی کۆکردنەوەی ئاماری خنكان و بریندارانی لافاوەکەی ئەمڕۆی شاری مەشهەدین".
باسى له‌وه‌شكرد "به‌پێى زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان تا ئێستا زیانلێکەوتوانی لافاو لە مەشهەد بۆ حەوت خنكان و 12 بێ سەروشوێن بەرزبووەتەوە".
وتیشى "پێشبینى ده‌كرێت به‌هۆى لافاوه‌كه‌وه ژماره‌ى قوربانیان زیاتر بێت به‌ڵام تا ئێستا ئامارى فه‌رمى له‌و باره‌وه نییه".
له دوێنێوه به‌هۆى باران بارینه‌وه، لافاو له شارى مه‌شهه‌دى ئێران دروستبووه‌و سه‌ره‌ڕاى زیانه ماددییه‌كان، تا ئێستا ژماره‌یه‌ك خنكان و بێسه‌رشوێن بوونى لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
ع،ه