گێتی
ئه‌مه‌ریكا بێده‌نگه له كاره مه‌ترسیداره‌كانى توركیا له رۆژئاواى كوردستان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئەمه‌ریکا رایگه‌یاند، ئەنقەرە یەکێک لە هاوبەشە گرنگەکانی واشنتۆن به‌بێ ئه‌وه‌ى ئیدانه‌ى كاره‌كانى بكات له رۆژئاواى كوردستان.
ڤێدانت پاتێل، وتەبێژێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمه‌ریکا لە کاردانەوەى هەوڵە دوژمنانەکانی تورکیا و گروپه میلیشیاكانى سەر بەو وڵاتە لە ناوچە کوردنشینەکانی سووریا و بەتاڵان بردنی دارستانەکان و بۆردوومانی دامەزراوەکان و دەرکردنی کوردەکان وتی "ئێمە داوا لە هەموو لایەنەکان لە سووریا دەکەین رێز بۆ مافی هاوڵاتییانی سووریا دابنێن و بەرپرسیارێتیان قبووڵ بکەن".
باسى له‌وه‌شكرد "تورکیا هاوبەشی گرنگی ئێمەیه و ئەندامی ناتۆیە، ئێمە لەسەر هەموو شتێک لەگەڵیان قسە دەکەین بەڵام نامەوێت لەسەر هەوڵەکانی تورکیا لە سووریا باس بکەم".
ئه‌و به‌رپرسه‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا هیچ ئاماژه‌یه‌كى به كاره‌كانى توركیا له رۆژئاواى كوردستان نه‌كرد و ئیدانه‌ى هه‌وڵه مه‌ترسیداره‌كانیشى نه‌كرد بۆ سه‌ر كوردانى رۆژئاوا.
ع،ه