گێتی
هەر کەس بەبێ وەرگرتنی مۆڵەت بچێتە حەج گوناهبارە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەنجوومەنی باڵای زانایانی سعودیە ایگەیاند، هەر کەسێک بەبێ وەرگرتنی مۆڵەت بچێتە حەج گوناهبارە، چونکە کاریگەری لەسەر رێکخستنی ژمارەی حاجییان دەبێت کە ساڵانە خۆیان تۆمار دەکەن.
لە لایەکی ترەوە وەزارەتى ناوخۆى سعودیە دەستى بە جێبەجیکردنى رێکارەکانى سزادانى ئەو کەسانە کردووە کە سەرپێچى لە رێنماییەکان دەکەن و لەو چوارچێوەیەشدا هۆشداری دەدات لە سزادانی ئەو کەسانە کە بێ مۆڵەت فەریزەى حەج بەجێدەگەیێنن.
وەزارەتەکە باسی لەوەشکردووە "بەپێی ئەو سزایانەى دیاریکراون بۆ سەرپێچییەکان، هەرکەسێک جا هاوڵاتیی سعوودی بێت یان زیارەتکار، بێ وەرگرتنى رێگەپێدانی حەجکردن ئەو فەریزەیە ئەنجام بدات، بڕى 10 هەزار ریاڵ سزا دەدرێت کە دەکاتە 2 هەزار و 666 دۆلارى ئەمەریکى".
ع،ه