عیراقی

داواى به‌رتیل و سه‌رانه‌ له‌ کۆمپانیا ئەڵمانیاكان ده‌كرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


داواى به‌رتیل و سه‌رانه‌ له‌ کۆمپانیا ئەڵمانیاكان ده‌كرێت

مه‌ودا میدیا-

باڵیۆزی ئەڵمانیا لە بەغدا، نهێنى داواكاریی به‌رتیل و سه‌رانه‌ له‌ کۆمپانیا و وەبەرهێنەرانی ئەڵمانیا لە عیراق ئاشكرا ده‌كات و ده‌شڵێت "ئه‌وه‌ش واى كردووه‌ بەشێکیان ناچار بكات بگەڕێنەوە وڵاتەکەیان".

کریستیانا هۆمان، باڵیۆزی ئەڵمانیا لە بەغدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد "لە عیراق به‌هۆى داواكردنى سه‌رانه‌ له‌ کۆمپانیا و وەبەرهێنەرە ئەڵمانییەکان، هەراسانکردنى له‌ لاى كۆمپانیاكان درووستكردووه‌ و له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌وانیش ئامادە نەبوون سەرانە و بەرتیل بدەن، واى كرد ببێته‌ هۆى کشانەوەی بەشێک لە کۆمپانیاکان".

وتیشى "داواکاریی بۆ وەرگرتنی بەرتیل و سەرانە هێشتا بەردەوامى هه‌یه‌".

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌، ئه‌و باڵیۆزه‌ زانیاریی له‌سه‌ر ئەو لایەنانە نه‌خسته‌ڕوو، وه‌ ئاماده‌ نه‌بوو ناسنامه‌یان ئاشكرا بكات.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان