گێتی

چاره‌نووسى سه‌رۆك كۆمارى ئێران به‌هۆى فڕۆكه‌كه‌وه‌ یه‌كلابووه‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


چاره‌نووسى سه‌رۆك كۆمارى ئێران به‌هۆى فڕۆكه‌كه‌وه‌ یه‌كلابووه‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

به‌هۆى خراپى ره‌وشى كه‌شوهه‌وا، ئیبراهیم ره‌ئیسى و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران له‌ناو فڕۆكه‌یه‌ك له‌ پارێزگايه‌كى ئێران رووبه‌ڕووى دۆخێكى خراپبوونه‌ته‌وه‌.

ئاژانسى میهرى ئێران بڵاویكرده‌وه‌ "دواى هه‌واڵى تێكۆچوونى ره‌وشى كه‌شوهه‌وا، كه‌مێك لەمەوبەر فڕۆكه‌كه‌ى سەرۆک کۆمار بەهۆی خراپى ره‌وشى کەشوهەوا لە ناوچەی باکووری ئازەربایجان لەسەر زەوی نیشتووەتەوە".

وەزیری ناوخۆی ئێران له‌و باره‌وه‌ رایگەیاند "خراپی دۆخی کەشوهەوا رێگا نادات هێزەکانی فریاکەوتن بگەنە شوێنی رووداوەکە".

باسى له‌وه‌شكرد "ئەو فڕۆكه‌یه‌ كه‌ سەرۆک کۆماری ئێرانى تێدابووه‌ بە هۆی کەشی خراپ ناچار بووە بنیشێتەوە".

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان