گێتی

بڕیارى ده‌ستگیركردنى ناتانیاهۆ ده‌رچوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیارى ده‌ستگیركردنى ناتانیاهۆ ده‌رچوو

مه‌ودا میدیا-

دادگاى لاهاى نێوده‌وڵه‌تى بڕیاریدا به‌ گرتنى ناتانیاهۆ و چه‌ند كه‌سێكى تر كه‌ ده‌ستیان هه‌بووه‌ له‌ كوشتنى بێتاوانى خه‌ڵكى غه‌ززه‌.

دادگای دادی نێوده‌وڵه‌تی بڕیاری گرتنی بۆ "بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ، سه‌رۆكی كابینه‌ی جه‌نگی ئیسرائیل و یواڤ گالانت وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل، یه‌حیا سنوار و ئیسماعیل هه‌نیه‌ سه‌ركرده‌ی سه‌ربازی و سیاسی حه‌ماس و محه‌مه‌د مه‌سیر سه‌ركرده‌ی دیاری حه‌ماسی دا".

به‌پێى بڕیاره‌كه‌ى لاهاى ئه‌و كه‌سانه‌ به‌ تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی تاوانه‌كانی جه‌نگ ده‌گیرێن، ڕیاره‌كه‌ش بۆ گێڕاندنه‌وه‌ی دادپه‌روه‌رییه‌ بۆ هه‌موو ئه‌و قوربانییانه‌ی له‌ ئه‌نجامی شه‌ڕه‌كه‌وه‌ گیانیان سپاردووه‌ و ته‌نیا سڤیل بوون".

ماوه‌ى زیاتر له‌ حه‌وت مانگه‌ شه‌ڕى ئیسرائیل و حه‌ماس به‌رده‌وامى هه‌یه‌ و تا ئێستا سه‌رو 120 هه‌زار كه‌س له‌ غه‌ززه‌ شه‌هیدو و برینداربوون كه‌ زۆرینه‌یان منداڵ و ژنن.

ع،ه

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان