گێتی
كاتى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمارى ئێران دیاریكرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وته‌بێژى كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئێران رایگه‌یاند، مانگى ته‌مووزى ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمارى ئێران به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
موحسین ئیسلامی، وته‌بێژى كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئێران رایگه‌یاند "به‌پێى ده‌قێكى یاسایی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمارى نوێى ئێران نابێت بگاته دوو مانگى تر، به‌و پێیه ده‌بێت پێش ئه‌و واده‌یه هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌بچێت".
وتیشى "پێش كۆتایی مانگى حوزه‌یرانى ئه‌مساڵ ده‌بێت ناوى كاندیده‌كان پێشكه‌ش بكرێت و له 8ى ته‌مووز هه‌ڵبژاردنه‌كه به‌ڕێوه‌بچێت".
هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى سه‌رۆك كۆمارى ئێران له‌كاتێكدایه، دوێنێ یه‌كشه‌ممه، فڕۆكه‌كه‌ى ئیبراهیم ره‌ئیسى، سه‌رۆك كۆمارى ئێران و شاندێكى یاوه‌رى له‌سنورى ئازه‌ربایجان له رووداوى كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ى فڕۆكه‌كه‌یان گیانیان له ده‌ستدا.
ع،ه