گێتی
پوتین ده‌چێته ئێران بۆ به‌شداريى له پرسه‌ى ره‌ئیسى
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
بڕیارى رۆژى چوارشه‌ممه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه، ڤلادیمێر پۆتینى، سه‌رۆكى رووسیا له رێوشوێنێكى توندوتۆڵ بگاته ئێران بۆ به‌شدارى له پرسه‌ى ئیبراهیم ره‌ئیسى، سه‌رۆك كۆمارى ئێران.
به‌پێى هه‌واڵى میدیا جیهانییه‌كان "پۆتین، به فڕۆكه‌كه‌یه‌كى تایبه‌ت گه‌شته‌كه‌ى ده‌كات و چوار فڕۆكه‌ى جه‌نگى جۆرى سیخۆ چاودێرى ده‌كه‌ن و رێوشوێنێكى ئه‌منى توندوى تۆڵى بۆ گیراوه‌ته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ى بگاته ئێران".
پوتین ته‌نها به‌شدارى پرسه‌كه ده‌كات و ره‌نگه چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كیش ئه‌نجامبدات و دواتر بگه‌ڕێته‌وه وڵاته‌كه‌ى.
رووسیا و ئێران له ماوه‌ى چه‌ندین ساڵى رابردوو په‌یوه‌ندى به‌هێز له‌نێوانیان هه‌بووه و كاتى رووداوى كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ى فڕۆكه‌كه‌ى سه‌رۆك كۆمارى ئێران، پوتین ئاماده‌یی نیشانداوه بۆ هاوكارى.
ع،ه