گێتی

ئه‌مه‌ریكا هۆكارى كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ى فڕۆكه‌كه‌ى ره‌ئیسى ئاشكراكرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئه‌مه‌ریكا هۆكارى كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ى فڕۆكه‌كه‌ى ره‌ئیسى ئاشكراكرد

مه‌ودا میدیا-

وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا هۆكارى كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ى فڕۆكه‌كه‌ى ئیبراهیم ره‌ئیسى، سه‌رۆك كۆمارى ئێرانى ئاشكراكرا.

ماتیۆ میلەر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئه‌مه‌ریكا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند "بۆ گەڕان بەدوای هێلیكۆپتەرەكەی ئیبراهیم رەئیسیدا، ئێران داوای هاوکاریی لێكردووین".

باسى له‌وه‌شكرد "حکومەتی ئێران بەرپرسە لە بڕیاری خۆی بۆ بەکارهێنانی هێلیکۆپتەرێکی تەمەن 45 ساڵ لە کەشوهەوایێکی نالەباردا".

به‌پێى قسه‌كانى وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا هۆكارى كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ى فڕۆكه‌كه‌ى ره‌ئیسى، سه‌ره‌ڕاى خراپى كه‌شوهه‌وا، كۆنى فڕۆكه‌كه‌ و بێ كوالێتى بووه‌.

رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه‌، فڕۆكه‌كه‌ى ئیبراهیم ره‌ئیسى، سه‌رۆك كۆمارى ئێران و شاندێكى یاوه‌رى به‌هۆى خراپى كه‌شوهه‌وا له‌ سنورى ئازه‌ربایجان كه‌وته‌خواره‌وه‌ و دواى چه‌ند كاتژمێرێك له‌ گه‌ڕان دواتر ده‌ركه‌وت سه‌رجه‌م سه‌رنشینانى فڕۆكه‌كه‌ گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌.

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan