گێتی

سزا به‌سه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالان سه‌پێندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


سزا به‌سه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالان سه‌پێندرا

مه‌ودا میدیا-

جارێكى تر سزاى سه‌ردانیكردن و بینین به‌سه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالانى، رێبه‌رى زیندانیكراویی پارتى كرێكارانى كوردستان سه‌پێندرا.

به‌پێى هه‌واڵێكى میدیاكانى نزیك له‌ پارتى كرێكارانى كوردستان "پارێزەرانی نووسینگەی یاسای سەدە، دوای ئەوەی سەردانی دادگای تاوانەکانی تورکیایان کرد، بەڵام پێیان راگەیاندرا لە 3ـی ئایارەوە سزای قەدەغەی شەش مانگ ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ پارێزەرانی بەسەردا سەپێندراوە، بەڵام هیچ زانیارییەک بە پارێزەران نەدرا".

باسیان له‌وه‌شكردووه‌ "پارێزەران تانەیان لە بڕیارەکە داوه‌، بەڵام تانەکەیان رەتکرایەوە".

عەبدوڵا ئۆجالان لە زیندانی پیتی F ـی زیندانی ئیمرالییدا لە ژێر ئەشکەنجەیەکی قورسدایە و لە 25ى ئاداری ساڵی 2021ه‌وه‌ هیچ زانیارییەکە لە بارەیەوە نازاندرێت.

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان