گێتی

بایدن بارى نائاسایی له‌ عیراق درێژكرده‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


بایدن بارى نائاسایی له‌ عیراق درێژكرده‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا له‌ نامه‌یه‌كدا بۆ كۆنگرێسى وڵاته‌كه‌ى، بارى نائاسایی له‌ عیراق بۆ ماوه‌ى ساڵێكى تر درێژكرده‌وه‌.

جۆ بایدن، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا  لە نامەیەکدا بۆ کۆنگرێسی ئەمریکا رایگەیاندووە " لەپێناو زاڵبوون بەسەر بەربەستەکانی بنیاتنانەوەی عیراق و پارێزگاریی لە دامەزراوە سیاسی، ئیداریی و ئابوورییەکان لە عیراق، باری نائاسایی نیشتمانیی بۆ یەک ساڵی دیکە درێژ دەکرێتەوە".

له‌ نامه‌كه‌دا هاتووه‌ "هێشتا هەڕەشەی نائاسایی لەسەر ئاسایشی نیشتمانیی و سیاسەتی دەرەوەی، لەسەر عیراق و ئەمه‌ریکا بوونی هەیە".

بەبڕیاری جۆرج بووش، سەرۆکی پێشووتری ئەمه‌ریکا ساڵی 2003 باری نائاسایی لە عیراق راگەیەنرا، بەگوێرەی بڕیارەکەی بایدن، تا 22ى 5ى 2025  باری نائاسایی نیشتمانیی ئەمه‌ریکا لە عیراق کاری پێدەکرێت.

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان