گێتی
ئۆزگور ئۆزەل: سزاکانی دادگا بەسەر تۆمەتبارەکاندا سیاسیین
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
سەرۆکی پارتی کۆماریی گەل لە تورکیا پێى وایه دۆسییەی کۆبانێ دۆسییەیەکی سیاسییە و سزاکانی دادگاش بەسەر تۆمەتبارەکانیدا سیاسیین.
سهبارهت به سزاکانی سەر تۆمەتبارانی دۆسیەی کۆبانێ، سەرۆکی پارتی کۆماریی گەل (جەهەپه) ئۆزگور ئۆزەل، لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەی لە پەرلەمانی تورکیا ئاماژهى بهوهكرد "لە بنەڕەتدا دۆسیەکە یاسایی نییە و هەمووان بینییان چۆن دادگا بڕیارێکی سیاسیی دەدات، ئەوان هەر لەسەرەتاوە پێیان وابووە دۆسیەکە سیاسییە و بۆچوونیشیان لەم بارەیەوە نەگۆڕاوە".
وتیشى "بهپێى بڕیاری دادگا، دەمیرتاش و هاوڕێکانی بێبەرین لە کوشتنى یاسین بۆرو ؛کە یەکێکە لە کوژراوانی خۆپیشاندانەکانی 2014؛ وسزاكان كه سەپێنراوە بەسەریاندا، لەسەر ئەو پۆست و بۆچوونانەیە كه لە ساڵانی رابردوو بڵاویانکردووەتەوە".
به وتهى ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا تۆمەتبارانی دۆسییەی کۆبانێ بەشدارن لە کوشتنی یاسین بۆرو.
ئهمه له كاتێكدایه، رۆژى پێنجشەممەی رابردوو، دادگای سزا قورسەکانی ئەنقەرە، سزای 407 ساڵ و حەوت مانگ زیندانیکردنی بە سەر 24 تۆمەتباری دۆسییەکەدا سەپاند، کە زۆرترینیان سزای سەر دەمیرتاش بوو بە 42 ساڵ زیندانی.
پ ح ع