کوردستانی
هه‌ر كه‌سێك ئاو به‌فیڕۆ بدات و ده‌ستگیر بكرێت سزا ده‌درێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
سه‌باره‌ت به به‌فیڕۆنه‌دان و پێویستى زیاترى هاوڵاتییان به ئاو له وه‌رزى گه‌رمادا، له چه‌ند رۆژى رابردوودا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى ئاى سلێمانى راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، له‌باره‌ى گرتنه‌به‌رى رێكاره‌كانیش له‌كاتى به‌فیڕۆدانى ئاودا، وته‌بێژى به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه رایده‌گه‌یه‌نێت "له‌پاش ئاگادارکردنەوەى سزای دارایی ده‌ده‌ن، تاراده‌ى بڕینى ھاوبەشییەکه‌ى".
ئامانج جه‌لال، وته‌بێژى به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی ئاوى سلێمانى بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "ئه‌وان ھەڵمەتی ھۆشیارکردنەوەیان به بەردەوامى ھەیە چى لە رێگەی قوتابخانەکان و مامۆستایانی ئایینییەوە لە وتاری ھەینی وچى هه‌ڵواسینى تابلۆی گەورە لە شوێنە سەرەکییەکان، هه‌روه‌ها گرتنه‌به‌رى رێکاری دانانى پێوەر بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى بەفیڕۆدانی ئاو بووه".
وتیشى "سه‌ره‌ڕاى ئه‌وانه‌ش تیمیان ھەیە و دەگەڕێین بەو شوێنانەی ئاوی زیاتر تێدا بەفیڕۆ دەدرێت بەڵام شاری سلێمانی زۆر گەورە بووە و ئەوەندە تیمیان نییە كه تەواوی شار بگەڕن، بۆیه داوا ده‌كه‌ن ھاوڵاتییان خۆشیان ھاوکاریان بن كه ئەوە لە ھەمووی گرنگترە".
سه‌باره‌ت به ئیجرائاته‌كانیش به‌رانبه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ى ئاو به فیڕۆ ده‌ده‌ن، ئاماج جه‌لال، روونیكرده‌وه "سه‌ره‌تا ئاگادارکردنەوە ده‌ده‌نه كه‌سه‌كه و بۆ جارى دووه‌م سزای دارایی ده‌ده‌ن و له ئه‌گه‌رى سێبارەبوونه‌وه‌شدا ھاوبەشییەکه‌ى دەبڕن".
ئه‌مه له كاتێكدایه، له چه‌ند رۆژى رابردوودا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاوى سلێمانى له‌و باره‌یه‌وه له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاوى كرده‌وه "بەرەو وەرزی گەرما و پێویستی زیاتری ئاو دەڕۆین هیوادارین بەهەموو لایەک هاوکاری یەکتر بین بۆ ئەوەی کەمترین گرفتی کەم ئاوی هەبێت، له شاری سلێمانی و دەوروبەری زیاتر لە ملیۆنێك هاوڵاتیی سوودمەند دەبن لە خزمەتگوزاریی ئاوی پڕۆژەکانمان هه‌ر هاوڵاتییه‌ک رۆژانە تەنها (1) لیتر کەمتر ئاو بەفیڕۆبدات ملیۆنان لیتر ئاو دەگەڕێتەوەو ئەو شوێنانەی گرفتی کەم ئاویان هەیە سوودی لێدەبینن".
پ ح ع