گێتی

له‌ سێ هه‌فته‌دا یه‌ك ملیۆن هاوڵاتیی له‌ ره‌فه‌ح ئاواره‌ بوون

مەودا میدیا - سلێمانی |


له‌ سێ هه‌فته‌دا یه‌ك ملیۆن هاوڵاتیی له‌ ره‌فه‌ح ئاواره‌ بوون

مه‌ودا میدیا-

ئاژانسی نێودەوڵەتی ئانروا و رێکخراوی جیهانیی تەندروستیی رایانگەیاند، لە سێ هەفتەی رابردوو و هاوکات لەگەڵ هێرشەکانی ئیسرائیل، نزیک بە یەک ملیۆن کەس لە دانیشتووانی رەفەح ئاوارە بوون.

ئه‌و دوو رێكخراوه‌ باسیان له‌وه‌كردووه‌ "هێرشی ئاسمانی شه‌وى یەکشەممە بۆ سەر کەمپی ئاوارەکان لە رەفەح ئیدانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ بووە هۆی کوژرانی 45 ئاوارە کە لە خێوەتدا دەژیان".

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو "داخرانی سنوورەکانی رەفەح و کەمبوونی سووتەمەنی و فریاکەوتن، توانایی ئێمە بۆ پاڵپشتی لە سیستەمی تەندروستی لە رەفه‌ح و کەرتی غەززە لاواز کردووە".

سەرۆکی رێکخراوی جیهانیی تەندروستیی نیگەرانی دەربڕی کە هاوکات لەگەڵ بەردەوام بوونی توندوتیژییەکان لە رەفەح، نزیک یەک ملیۆن ئاوارەی فەلەستینی جارێکی دیکە ئاوارە بوون.

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

رۆڵی ژنانی گوندنشین لە بواری کشتوکاڵیدا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئۆپەراسیۆن و شکانی شکۆ

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

پەکەکە و ژمارەکان و ئاسۆیەکی ناڕوون

لەلایەن خەڵەف غەفور


News

هەڵبژاردن دەکرێت، بەڵام…

لەلایەن رێبوار کەریم وەلی