گێتی

زانیاریی نوێ له‌سه‌ر هۆكارى كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ى فرۆكه‌كه‌ى ره‌ئیسى بڵاوكرایه‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


زانیاریی نوێ له‌سه‌ر هۆكارى كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ى فرۆكه‌كه‌ى ره‌ئیسى بڵاوكرایه‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

سه‌باره‌ت به‌ كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ى فرۆكه‌كه‌ى سه‌رۆك كۆماری ئێران و یاوه‌رانى، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكى نوێدا فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت "فڕۆکەکانی سەرۆک کۆمار هیچ کێشەیەکی تەکنیکییان نەبووە".

فەرماندەی گشتيی هێزە چەکدارەکانی ئێران رایگەیاندووه‌ "لە کاتی گەڕانەوەی فڕۆکەکەی ئیبراهیم ره‌ئیسى، دۆخی کەشوهەوا ناجێگربووە و فرۆکەوانەكان ئاگادارنەبوون".

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه‌ "دوایین پەیوەندی نێوان ناوەندی چاودێری و فڕۆکەکە 69 چرکە بووە".

فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران جه‌خت له‌وه‌ده‌كاته‌وه‌ كه‌ هیچ تەقینەوەیەک لە ناو فڕۆکەکەی ره‌ئیسى رووینه‌داوه‌ و هیچ هێرشێکی ئەلیکترۆنی نەکراوەتەسەر هێلیکۆپتەرەکەی".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان