گێتی
كاتى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمارى ئێران دیاریكرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وەزیری ناوخۆی ئیران رایگەیاند، له ئه‌مڕۆوه ده‌ستده‌كرێت بۆ تۆماركردنى ناوى كاندیدانى سه‌رۆك كۆمارى ئێران.
ئەحمەد وەحیدی، وه‌زیرى ناوخۆى ئێران رایگەیاند "لە ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه بۆ ماوه‌ى 5 رۆژ كاندیده‌كانى سه‌رۆك كۆمارى ئێران دەتوانن ناو بنووسن".
وتیشی "دوای ناونووسین، كاندیده‌كان بۆ ماوەی دوو هەفتە دەرفەتیان هەیە بۆ بانگەشەكردن".
باسى له‌وه‌شكرد "لە رێکەوتی 8ی پووشپەڕیش هەڵبژاردن دەکرێت و ئەگەر کەسێک نەبووە براوە و زۆرینه‌ى دەنگەکانی بەدەست نەهێنا، ئەوا لە 15ی پووشپەڕ دیسانەوە هەڵبژاردن دەکرێت".
ع،ه