گێتی
په‌رله‌مانى به‌ریتانیا هه‌ڵوه‌شایه‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وەک ئامادەکارییەک بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنە گشتییەکان لە 4ی تەمموزی ئەمساڵ، بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی بەریتانیا چووە بواری جێبەجێکردنەوە.
ریشی سۆناک، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند "لە ئه‌مڕۆ پێنجشەممەوە سەرجەم کورسییەکانی پەرلەمانی بەریتانیا بە بەتاڵی دەمێننەوە تا ئەو کاتەی لە 9ی تەمموز لەلایەن پەرلەمانتارانی نوێوە پڕدەکرێنەوە".
بڕیارە بۆ ماوەی پێنج هەفتە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن لە بەریتانیا بەردەوام بێت و لە 4ی تەمموز هەڵبژاردن بەڕێوەبچێت.
ریشى سوناك، هه‌رچه‌نده دۆڕ‌انى پارته‌كه‌ى خۆى تا راده‌یه‌ك له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا مسه‌وگه‌ره، به‌ڵام ئاماده‌نه‌بوو واده‌ى هه‌ڵبژاردن درێژبكاته‌وه و بگره پێشى خست.
ع،ه