گێتی

ژماره‌یه‌ك كۆچبه‌ر رزگار ده‌كرێن

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژماره‌یه‌ك كۆچبه‌ر رزگار ده‌كرێن

مه‌ودا میدیا-

ئاژانسی فەرمیی تورکیا، رزگار كردنى 37 کۆچبەری نایاسایی راده‌گه‌یه‌نێت لە ناوچەی کارابورون و دیکیلی دەریای ئیجە، لەلایەن هێزی کەناراوەکانی پارێزگای ئیزمیر، ده‌شڵێت "ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ 18یان منداڵن". 

به‌پێى هەواڵەکە، ئەو بەلەمەی تێیدا بوونە، بزوێنەرەکەی کێشەی تێکەوتووە، بۆیە بەلەمەکە وەستاوە و دواتر  شەپۆڵی زەریا ئاراستەکەی گۆڕیوە".

ئه‌وه‌ش هاتووه‌ "سەرنشینەکان داوای هاوکارییان لە تیمەکانی پۆلیس کردووە و سەرئەنجام هەموویان رزگار کراون".

هه‌ر به‌پێى هه‌واڵه‌کەى ئاژانسی فەرمیی تورکیا، دوای دەرهێنانیان لە بەلەمەکە، راستەوخۆ رەوانەی فەرمانگەی ناردنەوەی کۆچبەران کراون.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان