گێتی

بە تاوانبارناساندنی ترەمپ کاردانەوەی لێده‌كه‌وێته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


بە تاوانبارناساندنی ترەمپ کاردانەوەی لێده‌كه‌وێته‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

بە تاوانبارناساندنی دۆناڵد ترەمپ لە دادگا، کاردانەوەی تووندی لێده‌كه‌وێته‌وه‌ و لایەنگرانی باس له‌وه‌ده‌كه‌ن "دادگاییکردنەکە هاندانی سیاسی لەپشتەوه‌یه‌.

لە 34 تۆمەت كه‌ تایبەتن بە ساختەکردنی تۆماری بازرگانی و پێدانی پارە بە ئەکتەرێکی فیلمە رووتەکان بۆ بێدەنگ کردنی، كه‌ رووبه‌ڕووى دۆتاڵد ترەمپ كراوه‌ته‌وه‌، لە دادگادا سه‌رجه‌میان به‌ سەردا ساغ بووەتەوە، ئه‌وه‌ش كاردانەوەی تووندی کۆمارییەکان و تووڕه‌بوونى لایەنگرانی به‌دوادا هاتووه‌.

ترەمپ، ئێستاش كاندیدى کۆمارییەکانە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمه‌ریکا،  سه‌رجه‌م تۆمەتەكان رەتدەکاتەوە و وه‌ك سوورى روخسارى سووره‌ له‌ سه‌ر هه‌ڵێستى خۆى و پاشه‌كشه‌ ناكات له‌ كاندید بوونى بۆ ئه‌و پۆسته‌.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان