گێتی

عیراق پشتیوانی بۆ كارێكى بایدن ده‌رده‌بڕێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


عیراق پشتیوانی بۆ كارێكى بایدن ده‌رده‌بڕێت

مه‌ودا میدیا-

عیراق پشتیوانی خۆى بۆ دەستپێشخەرییەکەی بایدن ده‌رده‌بڕێت سه‌باره‌ت به‌ راگرتنی شەڕ لە غەززە، هەروەها داواکارە بزووتنەوەی حەماس بە ئەرێنی مامەڵە لەگەڵ دەستپێشخەرییەکە بکات.

لە راگەیەندراوێکدا، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عیراق رایگه‌یاندووه‌ "حکومەتی عیراق پشتیوانی لەو دەستپێشخەرییە هاوبەشەی جۆو بایدن و هەردوو حکومەتی قەتەر و میسر و چەند وڵاتێکی تری عەرەبی بۆ ئاگربەست لەغەززە دەکات ، هاوکات داواکارە بزووتنەوەی حەماس لە پێناو کەمکردنەوەی ئازارەکانی خەڵکی غەززە بە ئەرێنی مامەڵە لەگەڵ دەستپێشخەرییەکە بکات".

ئه‌وه‌ش هاتووه‌ "داواکارین هێرشە دووژمنکارییەکان رابگیرێن و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش ئەرکی خۆی لە راگرتنی پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ جێبەجێ بکات".

وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عیراق، هیوادارە سوپای ئیسرائیل لە کەرتی غەززە بە تەواوی بکشێنێتەوە بۆ ئەوەی ژیان و ئاوەدانی بۆ غەززە بگەڕێتەوە و ئامادەیی تەواوی حکومەتی عیراق دەربڕیوە بۆ گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ خەڵکی غەززە".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان