گێتی

كه‌سێكى دیارى ئێران خۆى بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمار كاندید كرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


كه‌سێكى دیارى ئێران خۆى بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمار كاندید كرد

مه‌ودا میدیا-

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، كۆتا واده‌ى خۆتۆماركردن بوو بۆ كاندیدبوونى پۆستى سه‌رۆك كۆمارى ئێران.

تا ئێستا سه‌رو 20 كه‌س خۆیان بۆ ئه‌و پۆسته‌ كاندید كردووه‌، له‌ناویاندا، عه‌لى لاریجانى و مه‌حموود ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد هه‌یه‌.

هه‌روه‌ها ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، له‌ كۆتا رۆژى خۆ كاندیدكردن، محه‌مه‌د باقر قاڵیباف، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى شورای ئێران بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمارى ئێران خۆى كاندیدكردووه‌.

بڕیاره‌ له‌ ماوه‌ى دوو هه‌فته‌ى داهاتوو هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمارى ئێران به‌ڕێوه‌بچێت.

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan