عیراقی

وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران ده‌چێته‌ عیراق

مەودا میدیا - سلێمانی |


وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران ده‌چێته‌ عیراق

مه‌ودا میدیا-

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگه‌یاند، لە زۆرێک لە راپۆرتەکاندا باس لەوە کراوە کە هێزە سەربازی و هەواڵگرییەکانی ئەمه‌ریکا و ئینگلیز دەستیان لە تاوانەکانی کەمپی نەسیرەدا هەبووە.

ناسر کەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەى ئێران لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا سەبارەت بە تاوانەکانی ئۆردوگای نەسیرە ڕایگەیاند "بەتوندی ئیدانەی ئەو تاوانە ترسناکە دەکەین کە ئیسرائیل لەو ئۆردوگایەدا ئەنجامی داوە".

وتیشی "لە زۆرێک لە راپۆرتەکاندا ئاماژە بەوە کراوە کە هێزە سەربازی و هەواڵگرییەکانی ئەمه‌ریکا و ئینگلیز رۆڵیان لەم ئۆپەراسیۆنەدا هەبووە".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "بەمزوانە عه‌لى باقری کەنی شوێنگره‌وه‌ى ئه‌میر عه‌بدوڵڵاهیان، وه‌زیرى پێشووى ده‌ره‌وه‌ى ئێران، كه‌ له‌ رووداوى كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ى فڕۆكه‌كه‌ى سه‌رۆك كۆمارى ئێران گیانى له‌ ده‌ستدا، سەردانی عیراق دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی ئەم وڵاتە کۆدەبێتەوە".

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan