گێتی
سێنتکۆم بهلهم و ناوهندى رادارى حووسییهكان دهتهقێنێتهوه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهود میدیا-
سێنتکۆم رایدهگهیهنێت "هێزەکانیان لە دەریای سوور دوو بەلەمی بۆمبڕێژکراوی چەکدارە حووسییەکانی یەمەنیان، لە ماوهى 24 کاتژمێری رابردوودا تێک شکاندووە، وه چەند ناوەندێکی راداری چاودێریی جووڵەی زەریاییشیان خاپووركردووه".
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمەریکا (سێنتکۆم)، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، رایگهیاندووه "لە دوو چالاکیی جیادا هێزەکانیان جیا لە تەقاندنەوەی دوو بەلەمی بۆمبڕێژکراوی چەکدارانی حووسی، فڕۆکە جەنگییەکانیش توانیویانە حەوت ناوەندی رادار و چاودێریی جووڵەی دەریایی چەکدارە حووسییەکانیان لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئەو چەکدارانە خاپوور بکەن، کە بۆ چاودێریی و هێرشکردنە سەر کەشتییە بازرگانییەکان لە دەریای سوور و کەنداوی عەدەن بەکاریان دەهێنان".
ئهوهشى خستووهتهڕوو "چەکدارە حووسییەکانی یەمەن کە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی و پڕ چەک دەکرێن بوونەتە هەڕەشەیەکی تەواو بۆ سەر هێزەکانی ئەمەریکا و هێزە هاوپەیمانەکانی لە ناوچەکە، هەربۆیە هەموو رێکارێک گیراوەتەبەر بۆ پارێزگاری لە جووڵە و بازرگانی دەریایی، بۆ ئەوەی سنووره ئاوییە نێودەڵەتییەکانی بە تەواوی پارێزراو بن بۆ کەشتییە ئەمەریکی و هاوپەیمانەکانی و کەشتییە بازرگانییەکان".
پ ح ع