گێتی

ژمارەی حاجیانی ئەمساڵ كەمترە لە دوو ملیۆن

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژمارەی حاجیانی ئەمساڵ كەمترە لە دوو ملیۆن
مەودا میدیا-
بە پێی ئامارەكان، ژمارەی حاجیانی ئەمساڵ ملیۆنێك و 800 هەزار حاجی تێپەڕاندووە و زۆرینەشیان لە رێگەی فڕۆكەخانەكانەوە هاتوونەتە نێو وڵاتی سعودیەوە. 

بە پێی ئامارێكی دەستەی گشتی ئاماری سعودیە، ژمارەی ئەو حاجیانەی ئەمساڵ سەردانی ماڵی خوایان كردووە، ملیۆنێك و 833 هەزار و 164 حاجیە، ملیۆنێك و 611 هەزار و 310 كەسیان لە دەرەوەی وڵاتەوە هاتوون و دوو سەد و 21 هەزار و 854 كەسیان حاجی ناوخۆیین. 

هەر بە پێی ئامارەكە، ملیۆنێك و 546 هەزار و 354 حاجی بەفڕۆكە و 60 هەزار و 251 حاجی لە رێگەی دەروازە سنوورییەكان و چوار هەزار و 714 حاجیش لە رێگە ئاوییەكانەوە گەیشتوونەتە ولاتی سعودیە. 

ئەوەش لە كاتێكدایە كە ئەمساڵ لە عیراق و هەرێمی كوردستانەوە ژمارەیەك لە هاوڵاتییان بەبێ‌ وەرگرتنی مۆڵەتی حەج، بە رێگەی وشكانی و بە ئۆتۆمبێلی خۆیان چوونەتە وڵاتی سعودیە بە مەبەستی حەجكردن، بەڵام لەلایەن وڵاتی سعودیەوە رێگرییان لێدەكرێت و هەركەسێكیشیان لێبگیرێت دەستبەسەر دەكرێن، چونكە بەبێ‌ وەرگرتنی مۆڵەتی حەجكردن چوونەتە ئەو وڵاتەوە. 
ئ.پ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان