کوردستانی
مه‌ودا میدیا سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى به‌په‌له هێنایه سه‌رخه‌ت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
دواى ئه‌وه‌ى رۆژى رابردوو، ده‌زگاى هه‌واڵیی مه‌ودا میدیا هه‌واڵێكى بڵاوكرده‌وه له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى تا ئێستا حكومه‌ت هیچ قسه‌و هه‌ڵوێستێكى نه‌بووه له‌سه‌ر رووداوى ژێر ئاو كه‌وتنى یه‌خته‌كه‌ى ئیتالیا، شه‌وى رابردوو حكومه‌ت هاته سه‌رخه‌ت و بڕیاریدا.
مه‌ودا میدیا وه‌ك ئه‌ركى سه‌رشانى خۆى و گرنگیدان به گرفت و كێشه‌ى هاوڵاتییان و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هه‌موو رووداوه‌كان، وه‌ك تاكه میدیا له پۆسته‌رێكدا، ئه‌وه‌ى به هه‌مووان نیشاندا، كه زیاتر له 30 هاوڵاتیی هه‌رێمى كوردستان كه له ناویاندا سێ خێزان هه‌ن كه سه‌رجه‌میان گیانیان له ده‌ستداوه‌له یه‌خته‌كه‌ى ئیتالیا، به‌ڵام حكومه‌تى هه‌رێم هیچ قسه‌یه‌كى له‌سه‌ر نه‌كردووه و بگره روداوێكى له‌و شێوه‌یه گه‌وره سه‌رۆكى حكومه‌تى رانه‌چڵه‌كاندووه.
دواى به‌دواى هه‌ڵوێسته‌كه‌ى مه‌ودا میدیا، دره‌نگانى شه‌وى رابردوو، مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌په‌له فه‌رمانى به فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كردووه كه به‌دواداچوون بۆ رووداوى نوقمبوونى یه‌خته‌كه‌ى ئیتالیا بكه‌ن.
ئه‌و هه‌واڵه‌ى مه‌ودا میدیا، وه‌ك هه‌واڵه‌كانى تر شوێنى خۆى گرتوو و توانى له‌ماوه‌یه‌كى كه‌مدا حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بهێنێته سه‌ر خه‌ت.
ئه‌و پۆسته‌ره‌ى مه‌ودا میدیا كه حكومه‌تى هێنایه سه‌ر خه‌ت