گێتی
هۆكارەكانی زۆری ژمارەی مردنی حاجییان ئاشكرا كرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
تەنها لە وەرزی حەجی ئەمساڵدا لە سعودیە زیاتر لە هەزار حاجی گیانیان لەدەستداوە و ئاژانسی هەواڵی (بی بی سی)ش هۆكاری گیانلەدەستدانی حاجییان بۆ بەرزی پلەكانی گەرما و چەند هۆكارێكیتر دەگێڕێتەوە.
بەپێی راپۆرتێكی ئاژانسی هەواڵی بی بی سی، یەكێك لەو هۆكارانەی بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی حاجییان بەرزی پلەكانی گەرمایە كە لە سعودیە سەروو 51 پلە تۆمار كراوە.
راپۆرتەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، یەكێكی تر لە هۆكارەكانی گیانلەدەستدانی حاجییان دەگەڕێتەوە بۆ دروستبوونی قەرەباڵغی لەژێر چادرەكان لە كاتی كارنەكردنی فێنككەرەوەكان.
راپۆرتەكە باسی لەوەشكردووە، ئەنجامدانی حەج لە رێگەی ڤیزای ساڵانەوە بە یەكێكی تر لەو هۆكارانە دادەنرێت، چونكە ئەو حاجییانە ناویان تۆمار ناكرێت بۆ ئەنجامدانی حەج و هیچ خزمەتگوزاری و پاڵپشتییەكیان پێشكەش ناكرێت و دەبێت.
تەنها لەمساڵدا چوار هەزار و 685 حاجی نیشتەجێی هەرێمی كوردستان گەشتی وڵاتی سعودیەیان كرد و لەو ژمارەیەش 26 حاجییان گیانیان لەدەستداوە كە بەراورد بە ساڵانی رابردوو ژمارەكە زۆر زیادیكردووە.
ئ.پ