جیهانی

ئەمریكا... تووشبوون بە كۆرۆنا 205 هەزاری تێپەڕاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمریكا... تووشبوون بە كۆرۆنا 205 هەزاری تێپەڕاند
مەودا میدیا-

تووشبوون بە كۆرۆنا لە ئەمریكا گەیشتە ئامارێكی مەترسیدارو تائێستاش زیاتر لە 200 هەزار كەس تووشبوون بەو ڤایرۆسە.

بەپێی دوایین ئامارەكان، تائێستا لە ئەمریكا سەرو 205 هەزار كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئامارەكەش بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە.

هەروەها، گیان لەدەستدان بە نەخۆشی كۆرۆنا سەرو 4 هەزار كەسی تێپەڕاندووە و ئەوەش لە كاتێكدایە كە وڵاتی چین كە ڤایرۆسەكەی تیا بڵاوبووەوە كەمتر لە سێ هەزار و 700 كەس گیانیان لەدەستدا.

لە تەواوی ئەمریكا تائێستا هاتووچۆ قەدەغە نەكراوە و بەشێك لە ویلایەتەكان هاتووچۆ تیایدا ئاساییە.
Qaiwan
Qaiwan