ئابووری

ئارد و به‌شه‌خۆراك به‌سه‌ر هاوڵاتییان دابه‌ش ده‌كرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئارد و به‌شه‌خۆراك به‌سه‌ر هاوڵاتییان دابه‌ش ده‌كرێت

مه‌ودا میدیا-

به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى بازرگانى هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، ئاردى مانگى پێنج و به‌شه‌ خۆراكى مانگى چوار به‌سه‌ر هاوڵاتییان دابه‌ش ده‌كرێت.

نه‌وزاد شێخ كامیل، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى بازرگانى هه‌رێم به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ده‌ستكراوه‌ به‌ دابه‌شكردنى ئاردى مانگى پێنج به‌سه‌ر هاوڵاتییان و ئاردێكى زۆر باش و كوالێتییه‌ و بۆ نانكردن گونجاوه‌".

وتیشى "به‌شه‌ خۆراكى مانگى پێنجیش به‌سه‌ر هاوڵاتییان دابه‌ش ده‌كرێت و ره‌وانه‌ى بریكاره‌كانى كراوه‌".

باسى له‌وه‌شكرد "به‌رده‌وام مادده‌كانى به‌شه‌ خۆراك له‌ به‌غداوه‌ به‌ده‌ستمان ده‌گات و ره‌وانه‌ى بریكاره‌كانى ده‌كه‌ین، له‌ به‌شه‌ خۆراكى مانگى چوار برنج نیو كیلۆ بۆ خێزانێك كه‌میكردووه‌".

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان