ئابووری
وه‌زاره‌تى كاره‌با سه‌ركه‌وتنى راگه‌یاند
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له یه‌كه‌م رۆژى ئه‌نجامدانى تاقیكردنه‌وه‌كانى پۆلى 12ى ئاماده‌یی له پێدانى كاره‌باىن نیشتمانیی سه‌ركه‌وتووبووین.
له راگه‌یه‌ندراوێكى وه‌زاره‌تى كاره‌باى حكومه‌تى هه‌رێم هاتووه "پلانی وه‌زاره‌تی كاره‌با له یه‌كه‌م رۆژی تاقیكردنه‌وه‌ی پۆلی 12ی ئاماده‌یی بۆ دابینكردنی كاره‌بای به‌رده‌وام بۆ هۆڵه‌كانی تاقیكردنه‌وه سه‌ركه‌وتوو بوو".
باس له‌وه‌شكراوه "له‌سه‌ر راسپارده‌ی وه‌زیری كاره‌با، هه‌موو یه‌كه‌كانی كاره‌بای پێوه‌ندیدار به دابینكردنی كاره‌بای به‌رده‌وام بۆ هۆڵه‌كانی تاقیكردنه‌وه له ئاماده‌یی ته‌واودا بوون و بڕی 150 مێگاوات كاره‌بای وێستگه كارۆئاوییه‌كان زیادكراوه".
هه‌روه‌ها "200 مێگاواتی كارگه گه‌وره‌كان راگیراوه و هه‌موو چاككردنه‌وه‌یه‌ك تا ته‌واوبوونی تاقیكردنه‌وه‌كان راگیراوه".
ع،ه