ئابووری

ئەمڕۆ هاوكاری هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە دابەشدەكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمڕۆ هاوكاری هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە دابەشدەكرێت
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ هاوكاری هاوپەیمانان بۆ هێزەكانی پێشمەرگە دابەشدەكرێـت و هااوكارییەكەش هیچ پەیوەندییەكی بە مووچەوە نییە و بەردەوام دەبێت.

پێشتریش وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، لەچوارچێوەی پشتیوانییە داراییەكانی هێزەكانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە، بریاردرا كە رۆژی دووشەممە 24ی حوزیرانی 2024 ئەو هاوكارییە بەسەر هێزەكانی پێشمەرگەدا دابەش بكرێت.

وەزارەتەكە ئاماژەی بەوەشكرد، پێدانی ئەو هاوكارییە بۆ لەمەودوا وەك هاوكاری دەدرێت بە هێزەكانی پێشمەرگە و هیچ پەیوەندیەكی بە مووچەوە نییە، واتا مووچە بدرێت یان نا، ئەو هاوكارییەی هاوپەیمانان هەر دابەشدەكرێت. 

دابەشكردنی هاوكاری هاوپەیمانان لە كاتێكدایە كە تا ئێستا پێشمەرگە مووچەی مانگی ئایاری ڕابردووی وەرنەگرتووە و تا ئێستاش نازانرێت كەی دابەشدەكرێت.
ئ.پ 


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان