گێتی

ژماره‌ى شه‌هیدبوونى منداڵه‌كان بۆ 20 هه‌زار به‌رزبووه‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژماره‌ى شه‌هیدبوونى منداڵه‌كان بۆ 20 هه‌زار به‌رزبووه‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

رێكخراوى رزگارى منداڵانى به‌ریتانیا ده‌ڵێت، ژماره‌ى ئه‌و منداڵانه‌ى كه‌ له‌ غه‌ززه‌ شه‌هیدبوون بۆ 20 هه‌زار منداڵ به‌رزبووه‌ته‌وه‌.

له‌ راپۆرتێكى ڕێکخراوی ڕزگاری منداڵانی بەریتانی هاتووه‌ "لە سەرەتای شەڕی غەززە تا ئێستا زیاتر لە 20 هەزار منداڵی فەلەستینی شەهیدکراون، بێسەروشوێنن، یان دەستبەسەر کراون، یان لە ژێر داروپەردووی داڕماودا جێهێڵراون یان لە گۆڕە بەکۆمەڵەکاندا نێژراون".

لە لایەکی دیکەوە وتەبێژی یونیسێف بڵاویكرده‌وه‌ " رۆژانە 100 منداڵ لە غەززە دەکوژرێن یان بریندار دەبن".

هه‌روه‌ها وتەبێژی سندوقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند " رۆژانە 100 منداڵ لە شەڕی غەززەدا دەکوژرێن یان بریندار دەبن، هاوڵاتییانی مەدەنی فەلەستینی بەتایبەتی منداڵانی غەززە باجێکی زۆر دەدەن و شەڕ نەوەستا".

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان