ئابووری

210 هه‌زار ته‌ن گه‌نم له‌ جوتیارانى ناوخۆ وه‌رگیراوه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


210 هه‌زار ته‌ن گه‌نم له‌ جوتیارانى ناوخۆ وه‌رگیراوه‌

مه‌ودا میدیا-

له‌ ماوه‌ى دوو هه‌فته‌ى رابردوو، پرۆسه‌ى وه‌رگرتنى گه‌نم له‌ جوتیارانى هه‌رێمى كوردستان ده‌ستیپێكردووه‌ و تا ئێستا زیاتر له‌ 210 هه‌زار ته‌ن گه‌نمییان لێ وه‌رگیراوه‌.

به‌پێى راگه‌یه‌ندراوێكى وه‌زاره‌تى بازرگانى هه‌رێمى كوردستان "له‌ سه‌ره‌تاى پرۆسه‌كه‌ تا ئێستا بڕێكى زۆر گه‌نم له‌ جوتیارانى هه‌رێم وه‌رگیراوه‌ له‌ سایلۆكانى ناوچه‌كان".

باس له‌وه‌شكراوه‌ "نزیكه‌ى 81 هه‌زار ته‌ن له‌ جوتیارانى پارێزگاى سلێمانى وه‌رگیراوه‌،  زیاتر له‌ 66 هه‌زار ته‌ن له‌ جوتیارانى پارێزگاى دهۆك، زیاتر 63 هه‌زار ته‌ن له‌ جوتیارانى پارێزگاى هه‌ولێر وه‌رگیراوه‌، به‌ تێكڕا زیاتر له‌ 210 هه‌زار ته‌ن گه‌نم وه‌رگیراوه‌".

نه‌وزاد شێخ كامیل، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى بازرگانى هه‌رێم به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "به‌رده‌وام ده‌بین له‌ وه‌رگرتنى گه‌نم له‌ جوتیارانى ناوخۆ تا ئه‌و كاته‌ى ئه‌و بڕه‌ى دانراوه‌ كۆتایی دێ كه‌ 700 هه‌زار ته‌نه‌".

وتیشى "ئه‌گه‌ر پێویست بكات ماوه‌كه‌ى درێژ ده‌كه‌ینه‌وه‌".

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان